١٩ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ٠٨:٣٩
درێژەی مانگرتنی بەحرەینییەکان لەبەردەم ماڵی شێخ عیسا قاسم

١٢٠ڕۆژ تێدەپەڕێ بەسەر مانگرتنی بەحرەینیەکان لەبەردەم ماڵی شێخ عیسا قاسم، رێبەری شیعەکانی ئەو وڵاتە

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ چوارشەممەی کەناڵی ئەلمەناری لوبنان، مانگرتنی شارومەندانی بەحرەینی لەبەردەم ماڵی شێخ عیسا قاسم لەناوچەی"ئەلدۆراز"ی مەنامە لەحاڵێکدا چووەتەنێو پێنجەمین مانگی خۆیەوە کە رژیمی ئالی خەلیفە ئەو ماوەیە لەچەشنی جۆراوجۆری کردەی سەرکوتکارانە کەڵکی وەرگرتووە.

لەهامان کاتدا، کرانەئامانجی زانایانی دینی و چالاکوانانێک کە لەگەڵ شێخ عیسا قاسم هاودەنگیان ڕاگەیاندووەو سەندنەوەی مافی هاووڵاتیبوون لەناوبراویان شەرمەزار کردووە، هەروا بەردەوامە.

بەرتەسکی دانان لەبەردەم ئازادی ڕادەربڕین لە بەحرەین، گرتنی گوتاربێژان و مەداحان پاش کۆتایی هاتنی ڕێوڕەسمی عاشورا لەلایەن رژیمی ئالی خەلیفەوە هەروا بەردەوامەو رژیمی بەحرەین ژمارێک لەوانی بانگ کردووەو ژمارێکیشی بۆ لێپێچینەوە قۆڵبەست کردووە.

لەلایەکی دیکەوە، زانایانی بەحرەینی لە بەیاننامەیەکدا خوازیاری کۆتایی هێنان بە زوڵم و ستەمی تایفی لەلایەن رژیمی بەحرەین و ئازادکرانی خێرای گوتاربێژانی مینبەری حوسێنی و دەس پێ کرانی ڕەوتی سیاسی بوون.

رژیمی بەحرەین ژۆئەنی٢٠١٦ مافی هاووڵاتیبوونی شێخ عیسا قاسم، زانای دینی شیعەی ئەو وڵاتەی لێ سەندەوە کە بەرەوڕووی کاردانەوەی توندی شیعەکانی بەحرەین وجیهان بۆوە.....

کۆتایی کورتە نامە/310